ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراق تانەیهكی یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن ره‌تكرده‌وه
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراق، تانەیهكی یه‌كێتیی نیشتمانی کوردستان له‌باره‌ی وه‌ستاندنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان رەتدەکاتەوە و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، تانه‌یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له‌باره‌ی وه‌ستاندنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كردبوو.
له نووسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریدا بابه‌ته‌كه به‌مشێوه‌یه روون كراوه‌ته‌وه: دوای ده‌ركردنی بڕیاری دادگا بۆ پێداچوونه‌وه به سكاڵایه‌ك سه‌باره‌ت به میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری وه‌ستاندنی ئاماده‌كارییه‌كانی دا تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكیشدا بڕیاربوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یران به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێشتا كێشه‌كان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه كۆمیسیۆنیش ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان نه‌كردووه‌ته‌وه و كاتی ماوه به‌شی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن ناكات، بۆیه پرۆسه‌كه پێویستیی به ده‌ركردنی مه‌رسوومێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كۆمیسیۆن ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی له‌باره‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ناكرێت دادگا ده‌ستوه‌ردان له بڕیاره‌كانیدا بكات.
دادگای فیدراڵی لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەشداریی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن، بە خۆیدا چووەتەوە و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی هەڵەکانی دەدات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود، سه‌رۆكى دادگای فیدراڵی، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەشداریی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
گۆڕانی هەڵوێستی دادگاش لە کاتێکدایە، هەڵوێستی پارتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەسەر هەڵبژاردنی ئازاد، شەفاف و دادپەروەرانە نەگۆڕە. جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی کوردستان24، پشتیوانی خۆی بۆ بەشداریی فراوانی لایەن و پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن کردەوە.
ڤیدانت پاتێڵ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: "ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف، وەك پرەنسیپ هانی بەشداریەكی فراوانی هەموو لایەنەكان دەدەین لە پرۆسەی دیموكراسی، بەشێوەیەك رەنگدانەوەی فرەیی و پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بێت."
ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 19-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ دادبینی و یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.