جه‌یك سۆلیڤان سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته سعوودیه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی (یه‌كشه‌ممه 19ـی ئایاری 2024) جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات.
پێشتریش به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مه‌ریكا، جه‌یك سۆلیڤان، سەردانی سعوودییە دەکات.
پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و سعوودییە لە 7ـی ئۆکتۆبەری پار ساڵه‌وه گرژییان تێکەوتووە، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا دەستیانپێکردووەتەوە.
لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەدا، سعوودییە هیوادارە رێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگریی لەگەڵ واشنتن ئەنجامبدرێت، هەروەها پشتیوانی ئەمه‌ریکا بۆ بەرنامە ئەتۆمییە مەدەنییەکە بەدەست بێت.
بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی هه‌روه‌ها رایگەیاند، سولیڤان بە نیازە گفتوگۆ لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیه محەممەد بن سەلمان بکات.