یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌ره‌و خولی فره‌نسا ده‌ڕوات
زێدان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رۆیشتنی ده‌ربڕیوه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌كه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به به‌ڵێ وڵامی ئۆفه‌رێكی یانه‌ی رێنسی فره‌نسا بداته‌وه كه پێشكه‌شی مارتن ئۆدیگارد كراوه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، بڵاوی كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی لاوی نه‌رویجی تا 2021 درێژ كرده‌وه، ده‌یه‌وێت له ئێستادا به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری بێت.
له ماوه‌كانی رابردوو، یانه‌كانی هامبۆرگ و بایه‌رلیڤه‌ركوزن له ئه‌لمانیا و لیڤه‌رپول و وێستهام یونایتد له پرێمه‌رلیگ بۆ گواستنه‌وی ئه‌م یاریزانه هاتنه سه‌رهێڵ، له ئێستاشدا یانه‌ی رینسی فره‌نسا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ست پێكردووه، زێدانیش چوونی ئه‌م یاریزانه ئه‌م یانه‌یه به‌باش ده‌زانێت و پێیوایه ده‌توانێت ده‌رفه‌تی یاریكردنی باشی له‌و یانه‌یه هه‌بێت.
ئۆدیگارد له ته‌مه‌نی 15 ساڵیه‌وه له یانه‌ی سترۆمسگۆدسته‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، ئه‌گه‌ر بێت و چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌ی رینس رۆبدات، له دوای خیسی رۆدریگێز كه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمانه‌وه كرد، ده‌بێته دووه‌م یاریزانی ریال مه‌درید كه بۆ خولی فره‌نسا ده‌گوازرێنه‌وه.