نێچیرڤان بارزانی: به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری ڕه‌ئیسی ده‌که‌م
له‌باره‌ی رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری ڕه‌ئیسی ده‌که‌م.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: "به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: له خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین. له‌م کاته سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، ئه‌مڕۆ هێلیكۆپته‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته تووشی رووداوێك بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە مانگی سووری ئێران بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 46 تیم سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بەدوای هیلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆمار و شاندی یاوەری دەگەڕێن، هاوكات لەرێگای چەندین تیمی گەڕۆكەوە بە ناوچەكەدا بڵاوبوونەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنەكە بەڵام بەداخەوە بەهۆی تەم و نالەباری كەشوهەواوە گەڕانەكان هیچ ئەنجامێكیان نەبووە.
وتیشی، بەداخەوە نەتوانراوە بەهۆی زۆری تەمو مژەوە لەرێگای ئاسمانی و بە فرۆكە و درۆن هیچ شتێك بدۆزرێتەوە.
به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م. له خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین. له‌م کاته سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و…
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 19, 2024