شرۆڤەکارێک: گیان سپاردنی ڕەئیسی کارەساتێکی گەورەیە

شرۆڤەکار
شرۆڤەکار

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایگەیاند، گیان سپاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی کارەساتێکی گەورەیە کە وڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی ئایاری 2024، د. عیماد ئابشناسی، شرۆڤەکاری سیاسی لە تاران، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەبارەت بە گیان سپاردنی سەرۆکی ئێران، کارەساتێکی گەورەیە کە وڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە، بەداخەوە ئێمە سەرۆککۆمارێکمان لەدەست دا، کە دەیەویست کێشەکانی خەڵک و هاووڵاتییان چارەبکات.

بەگوتەی ئەو شرۆڤەکارە، "سەرۆکی ئێران بۆ چارەکردنی کێشەی هاووڵاتییان و پڕۆژەیەکی کارەبا چوو بۆ تەورێز کە بڕیار بوو بکەوێتە خزمەت ئەو ناوچە".

ئەو شرۆڤە کارە گوتیشی، "دەتوانم بڵێم یەکێک لە کێشەکانی دیکە کە وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەهۆی لەدەستدانی سەرۆک ڕەئیسی، ڕیزەکانی پارێزگارانە کە پێشتر ئەو یەکیانی خستنەوە و کۆیانی کردنەوە. کە ئەمان ئێستە دەستیان گرتووە بەسەر دامەزراوەکان کە بڕیار لە ئەنجوومەنی شورا و دامەزراوەکانی دیکە وەردەگرن".

عێماد، ئابشناسی ڕاشیگەیاند، لە دوای 45 ساڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران تاوەکو ئێستە، ئەمە جاری یەکەمە کە زامەکان یەکدەبن لە ئێران و بڕیار دەدەن، ئیبراهیم ڕەئیسی شێوازێکی بەکارهێنا کە بە هەموو لایەکی ڕاسپارد ئایا کەسێکتان دەوێت هەمووتان یەکتان بخاتەوە، بەتایبەت لە هەڵبژاردنەکانی شورا، کەبینیمان چەندان ناکۆکی هەبوو لەنێوان پارێزگارەکان. لەگەڵ لایەنی دیکە کە ئەمان خۆشیان لەگەڵ خۆیان و خەڵکیشدا کۆک نەبوون"

دەشڵێت: "ئێستە ئێران توێژێکی گەنج و لاوی هەیە و لەمانە تێ دەگات".