پلاسخارت پۆستێكی نوێی له وڵاتێكی دیكه وه‌رگرت
پلاسخارت وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان دیاریكرا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی ئایاری 2024)، جینین هێنیس پلاسخارت له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی له لوبنان دیاریكردم".
پلاسخارت پێشتر وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵ كاریكردووه، دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی و بڕیاری كۆتاییهاتنی كاره‌كانی یونامی له عێراق، هه‌مان پۆستی له لوبنان پێدرا.
جینین ھێنس پلاسخارت لە دایکبووی 7ـی نیسانی 1973یه‌وه، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارێکی ھۆڵەندییە.
لە 1ـی تشرینی دووەمی 2018ـه‌وه نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری عێراق.
ناوبراو ئەندامی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی ھۆڵەندایه.
لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2004ـی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا، لە ڕێگه‌ی گروپی ھاوپەیمانی لیبراڵ و دیموکراسی وەک ئەندام ھەڵبژێردرا، لە ھەڵبژاردنەکانی 2009دا دووبارە وه‌ك ئه‌ندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا هه‌ڵبژێردرایه‌وه، لە ساڵی 2010 دەستی لە ئەندامێتی لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا كشانده‌وه.
دوای ئەوەی وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا، لە 2012 وەک وەزیری بەرگری ھۆڵەندا دەستنیشانکرا.
Announcement 🔊
— UNSCOL (@UNSCOL) May 20, 2024
@UN Secretary-General @antonioguterres appointed today Ms. Jeanine Hennis-Plasschaert of the Netherlands as his new Special Coordinator for #Lebanon. @JeanineHennis pic.twitter.com/I1jR5vN1SZ