رووسیا 60 ھێلیكۆپتەر دەفرۆشێتە ئێران
K24 - ھەولێر
بەرپرسانی رووسیا رایانگەیاند، وڵاتەكەیان لەگەڵ ئێران رێككەوتووە بۆ فرۆشتنی 60 ھێلیكۆپتەری رووسی بە ئێران.
بەپێی ھەواڵی پێگەی تاسی رووسی، ئەلكساندێر شێربین, جێگری بەرێوبەری گشتیی كۆمپانیای كۆپتەری رووسی رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان لەگەڵ ئێران رێككەوتوون بۆ فرۆشتنی 60 ھێلیكۆپتەری جۆری كا226تی بە وەزارەتی تەندروستی ئێران.
ئەو جۆرە ھێلیكۆپتەرانە بە مەبەستی فریاكەوتنی خێرای ئاسمانی بەكاردێت و وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، بە نیازە ئەو 60 كۆپتەرە بۆ كاری خزمەتگوزاری و فریاكەوتنی خێرای ئاسمانی لە رووسیا بكڕێت.