سەفین دزەیی: ئەمڕۆ بارزانی سەردانی پەرلەمانی توركیا دەكات

K24 - ئەنقەرە

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە یاوەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستانە لە ئەنقەرە رایگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانی توركیا دەكات".

گوتیشی: "سەردانی بارزانی لەسەر داخوازی ئەنقەرە و ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بوو، لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا چەندین تەوەری گرنگی وەك رەوشی ھەرێمی كوردستان و شەڕی داعش و ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ گفتوگۆگۆیان لەبارەوە كرا، ھەروەھا بە گشتی باس لە پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا كرا".