شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە پاکستان دەکات
شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە پاکستان دەکات و دەسەڵاتدارانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلە نزیکەی هەزار کەمپ دروست دەکەن.
بە گوتەی بەرپرسانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەو وڵاتە، پاکستان نزیکەی هەزار کەمپی لە سەرانسەری باشووری پارێزگای "سەند" دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە گەرمایە کاریگەری لەسەر هاوولاتیان هەبێت.
کەشناسی پاکستان پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە بەشێک لە گوندەکانی سەند بگاتە 50 پلەی سەدی.
ئاجای کومار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ئەو کەمپانە بۆ پیشکەشکردنی فریاگوزاریی و هاوکاریی ئەو کەسانەیە کە زیانیانمەند دەبن بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی پیشبینی دەکرێت ڕوو لەو وڵاتە بکات".