ئۆتۆمبێلێک کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ دەشێلێت و هەڵدێت

ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگەی بەغدا لە کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ دەدات و هەڵدێت، ئێستەش هێزە ئەمنییەکان لەڕێگەی کامیرای چاودێرییەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەو شۆفێرەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مالیبۆ لەنزیک "مۆڵ ئۆف کەرکوک" لە ڕێگەی بەغدا کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ دەشێلێت و بۆشوێنێکی نادیار هەڵدێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کارمەندەی پۆلیسی هاتوچۆ لەکاتی ئەرکدا بووە و لەدوای ڕووداوەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.
هەروەها لە ئیستادا هێزەئەمنییەکان لەڕێگەی کامیرای چاودێرییەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەو شۆفێرەن، کە لە پۆلیسەکەی داوە و هەڵاتووە.