یه‌كه‌م كاروانی بریندارانی غه‌ززه گه‌یشته به‌غدا
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، پێشوازی له یه‌كه‌م كاروانی بریندارانی غه‌ززه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، كرا.
له‌مباره‌یه‌وه هانی عیقابی بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ 27 برینداری غه‌ززه، كه به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بریندار بوونه، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست گه‌یشتنه به‌غدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و بریندارانه له (مدینه الطب)ـی شاری به‌غدا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
روونیشیكرده‌وه، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه و تیمی پزیشكیانیان بۆ دابینكراوه. ده‌شڵێت، ئه‌مه دوایین كاروان نابێت، له پێشوازیكردنی ئه‌و بریندارانه به‌رده‌وام ده‌بین.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.