چیچاریتۆ به هۆكارێكی سه‌یر دوو هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه
چیچاریتۆی هێرشبه‌ری بایر لیڤه‌ركووزن تووشی پێكان بوو، به‌ڵام له نێو یاریگه نا، به‌ڵكوو له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌بێته‌وه و ده‌ستی ده‌شكێ.
خافێر هێرناندێزی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه ناسراوه به چیچاریتۆ، به‌هۆی شكانی ده‌ستی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له یاریگه‌كان داده‌بڕێت، ناتوانێت به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری له وه‌رزی نوێی بۆندز لیگا له‌گه‌ڵ بایر لیڤه‌ركووزن بكات.
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه ره‌نگه نه‌توانێت به‌شداریی یارییه‌كانی باڵاوتنی كۆنكاكاف له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات. كه بڕیار له 3 مانگی دادێ هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیك رووبه‌ڕووی سلڤادۆر بێته‌وه، 4 رۆژ دوای ئه‌م یارییه له نێو یاریگه‌ی خۆیان میوانداری هۆندوراس ده‌كه‌ن.