خه‌لیل ئیسماعیل: سه‌رژمێری له عێراق بكرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندایه

شاره‌زایه‌كی جوگرافیای دانیشتوان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رژمێری دانیشتووان ته‌نیا بۆ زانینی ژماره‌ی دانیشتووان نییه، به‌ڵكوو چه‌ندان زانیاریی و ورده‌كاری له باره‌ی بابه‌ته جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌كان به حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) خه‌لیل ئیسماعیل، شاره‌زای جوگرافیای دانیشتووان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌رژمێری دانیشتووان ته‌نیا پرۆسه‌یه‌ك نییه بۆ زانینی ژماره‌ی دانیشتوان، به‌ڵكوو چه‌ندان زانیاریی و ورده‌كاری له باره‌ی بابه‌ته جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به بواره‌كانی سیاسیی، ته‌ندروستیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی به حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌دات.
خه‌لیل ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌نیا عێراق له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریدا لایه‌نی سیاسیی له‌به‌رچاو ده‌گرێت، ئه‌گه‌رنا وڵاتان له پرۆسه‌كه‌دا چه‌ندان مه‌به‌ستی دیكه‌یان هه‌یه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی جوگرافیای دانیشتووان گوتیشی، پێشتر به‌رده‌وام سه‌رژمێریی له عێراق ده‌كرا، چونكه كوردستان له بارودۆخێكی ناله‌باردا بوو و شه‌ڕ و ته‌عریب و میلیتاریی له ئارادا بوو، ئه‌مه‌ش بۆ حكوومه‌ت ئاسان بوو بچێته ناو پرۆسه‌كه و له به‌رژه‌وه‌ندیدا بوو.
ناوبراو پێشبینیشی كرد سه‌رژمێری له عێراق نه‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و عێراق ترسی له‌وه هه‌یه كه قه‌باره و ڕێژه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی ده‌ربكه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش عێراق پێی وایه زیانی بۆ ده‌بێت.
خه‌لیل ئیسماعیل جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری بكرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت و سه‌نگی خۆی له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی، ئابووریی، بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و قه‌باره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ـی ئایار، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری سه‌رژمێریی گشتیی ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێرییان ته‌واو كردووه و له 26ـی ئه‌م مانگه سه‌رژمێریی ئه‌زموونی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەکەن.
پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، ده‌سته‌ی ئامار و زانیاریی جوگرافی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان كار بۆ دامەزراندنی ناوەندی داتا و سەنتەری پەیوەندییەکان، دابینكردنی ئامێری تابلێت بەپێی تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان ده‌كات، تاكوو پێش مانگی تەممووز سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكرێن.
ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان له كاتێكدایه، بڕیاره له 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان بکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانیی تایبه‌تمه‌ند به سه‌رژمێریی له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن.