"ئەیسی میلان شوێنگرەوەی پیۆڵی دۆزییەوە"
یانەی ئەیسی میلان دووخرانەوەی ستێفانۆ پیۆڵی راهێنەری راگەیاند و لەگەڵ راهێنەرێكی دیكە لە گفتوگۆدایە.
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ستێفانۆ پیۆڵی راگەیاند كە لە هاوینی 2025 گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی رۆزێنێری كۆتایی دەهات، لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا یانەی میلان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە پیۆڵی بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵیان بەردەوام نابێت.
ستێفانۆ پیۆڵی دوای ئەوەی لە 2019 ئەركی راهێنەرایەتی یانەی میلانی وەرگرت، نازناوێكی سێریا ئەی بۆ یانەكە بردەوە و بەردەوامیش یانەكەی دەگەیاندە چامپیۆنزلیگ.
لە لایەكی دیكەیشەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا ئاشكرای كردووە یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ پاوڵۆ فۆنسیكای راهێنەری پۆرتوگالی یانەی لیلی فەرەنسا لە گفتوگۆدایە و نزیكە ببێتە شوێنگرەوەی ستێفانۆ پیۆڵی لە یانەی ئەیسی میلان.
پاوڵۆ فۆنسیكای 51 ساڵ لە كاروانی راهێنەرایەتی دا 9 نازناوی لەگەڵ یانەكانی پۆرتۆ و براگای پۆرتوگالی و شاختاری ئۆكراینا بەدەستهێناوە، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی لیل لە ریزبەندی چوارەمی لیگ وەنی فەرەنسا دێت.
