شاندێکی قەتەری بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە گەیشتە هەولێر
K24 – هەولێر:
شاندێکی وڵاتی قەتەر بۆ مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە هەولێر، وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر بکرێتەوە.
رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، شاندێکی وڵاتی قەتەر لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێ کرا، وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر بکرێتەوە.
هەڵگورد ساڵەیی ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكوومهتی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، ئەمشەو شاندێکی قەتەر بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد حەسەن، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، دەگاته فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێدەکرێت.
گوتیشی: سەردانەکە بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندیەکانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ میرنشینی قەتەر و ئەنجامدانی چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم ، هاوکات کردنەوەی کونسوڵگەری گشتی دەوڵەتی قەتەر بە شێوەی فەرمی.

رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، حوسێن بن عەلى فەزالە، مامەڵەى فەرمی دەستبەکاربوونى وەک کۆنسوڵى گشتی قەتەر لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، پێشکەش بە عەمار داوود، سەرۆکى فەرمانگەى مەراسیمەکانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق کردووە، کە وەکو کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەستبەکاربێت.
رۆژی (10ـی ئایاری 2023) به گوێرهی راگهیهندراوی فەرمانگەی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، سهفین دزهیی بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان و خالید بن حهمهد ئەلسڵێتى باڵیۆزی قهتهر له عێراق كۆبوونهوه، تێیدا ئاماژەیان بە گرنگى برەودان بە پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و قەتەر کرد، بەتایبەت دواى ئەوەى قەتەر بڕیاریدا کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان بكاتهوه و هاوکات سهفین دزهیی ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارى و ئاسانکاریەکى حکومەتى هەرێمى بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕى.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی قهتهر له عێراق رایگەیاند، حکومەتى قەتەر خۆشحاڵە بە پتەوکردنى پەیوەندىیهكانی لەگەڵ حکومەتى هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکانى کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەیان لە هەرێمى کوردستان باش چووهته پێش و بڕیارە لەم نزیکانە کونسوڵگەرى گشتى وڵاتەکەیان بە شێوەیەکى فەرمى بکرێتەوە.
