به ڤیدیۆ.. ئانچیلۆتی كوڕه‌كه‌ی خۆی له بایرن میونشن ده‌كاته یاریده‌دری
ئه‌م هه‌واڵه میدیاكانی ئه‌ڵمانیای شۆك كرد
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئاتچیلۆتی كوڕه‌كه‌ی خۆی وه‌ك یاریده‌ده‌ری خۆی ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له لایه‌ن میدیاكانی ئه‌و وڵاته به شۆك وه‌سف كرا.
كارلۆ ئانچیلۆتی، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری بایرن میونشن، به فه‌رمی ده‌یڤیدی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی كوڕی وه‌ك یاریده‌ده‌ری خۆی دیاریی كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كوڕه ئه‌زموونێكی كه‌می له بواری راهێنه‌رایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له بۆندزلیگا ده‌بێته یاریده‌ده‌ری باوكی و رۆژی هه‌ینی داهاتوو ئه‌م باوك و كوڕه یه‌كه‌مین یارییان له بۆندز لیگا له به‌رامبه‌ر ڤێرده‌ربرێمن ده‌بێت.
ده‌یڤید كه كوڕه تاقانه‌كه‌ی ئانچیلۆتییه، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌ی سی میلان یاریی كردووه، به‌ڵام نه‌یتوانی وه‌ك یاریزان سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه پیشه‌كه‌ی گۆڕی و ده‌ستی كرد به خوێندن له بواری زانستی مه‌شق و تۆپی پێ، پێشتر كاتێك باوكی له ریال مه‌درید بوو، كوڕه‌كه‌ی ئانچیلۆتی وه‌ك راهێنه‌رێكی توانای جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاری كردووه.
كارلۆ ئانچیلۆتی به پێدانی ده‌رفه‌تی كاركردن به كوڕه‌كه‌ی، هاته ڕیزی هه‌ریه‌كه له هاری ریدناپ، ستێڤ بروس و زینه‌دێدان زێدان كه ئه‌وانیش وه‌ك راهێنه‌ر پێشتر ده‌رفه‌تی كاركردن و یاریكردنیان به كوڕه‌كانیاندا.