48 ساڵ بە سەر شۆڕشی گوڵان تێ دەپەڕێت

شۆڕشی گوڵان "شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز" لە 26ی گوڵانی 1976 له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به سه‌رپه‌ر‌شتیی سەرۆک مەسعود بارزانی دژی ڕژێمی به‌عسی عێراق له باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و توانی دۆزی گەلی کوردستان بگەیەنێتە قۆناغێک و بەرهەمەکەی دامەزراندنی ئەم هەرێمی ئێستای کوردستان بێت.
لە ساڵی 1975 بە پیلانێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی شۆڕشی ئەیلوول تووشی نسکۆ بوو، بەو هۆیەشەوە هەزاران کەس ئاوارەی ئێران بوون. بەڵام لە 26ی گوڵانی 1976 و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر نسکۆی ئەیلوول، به‌فه‌رمانی مەلا مستەفا بارزانیی شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلوول بۆ ته‌واوكردنی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی خه‌ڵكی كوردستان هەڵگیرسا و خەباتی دژ بە ڕژێمی بەعسی ئەو کات دەست پێ کردەوە، ئەو شۆڕشە، گیانی یه‌كڕیزیی و هاوسه‌نگه‌ریی گه‌لی كوردستانی به‌رجه‌سته كرد، تاوه‌كو پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، كه هه‌وێن و داینه‌مۆی ڕاپه‌ڕینه‌ی ساڵی 1991 بوو.

دوای گۆڕانی ڕژێمی فه‌رمانڕە‌وایی له ئێران، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆككۆمار وازی له ده‌سه‌ڵات هێنا و له 17ی ته‌مووزی 1979 سه‌دام حسێن جێگه‌ی گرته‌وه. دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه، سیاسه‌تی ڕژێمی بەعس به‌رانبه‌ر به كورد به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشت و دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە، ڕژێمی بەعس پێنج فرقه و په‌نجا هه‌زار پۆلیس و پاسه‌وانی سنوور و هێزی یه‌ده‌کی بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان بڵاوە کردەوە، بەمەش هەر نەیتوانی ڕێگە له چالاکییەکانی پێشمه‌رگه و فراوان بوونی شۆڕش بگرێت.
ڕژێمی بەعس لە حوزه‌یرانی 1979 به بیانووی سەرکوتکردنی شۆڕش بە فڕۆکەی جەنگی پەلاماری چه‌ند گوندێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دا.

دوای خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئێران – عێراق، چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه دژی سوپای عێراق له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ستی پێ كرده‌وه، به درێژای سنووره‌كانی ئێران و توركیا له زۆربه‌ی شوێنه‌كان هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان باڵاده‌ست بوون و گورزی کوشندەیان لە سوپای عێراق دەوەشاند.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان كه‌وتنه وێرانكردنی گونده‌كان و ڕاگواستنی گوندنشینان و پاكتاوكردنیان، ساڵی 1980 زیاتر له 10 هه‌زار كوردی فه‌یلی بێ سه‌روشوێن كران و له ئایاری 1983 دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید كرا به به‌رپرسی كاروباری باكووری حزبی به‌عس، هەشت هەزار بارزانی نیشتەجێی کۆمەڵگە زۆرە ملێکانی ئەنفال کرد کە بەشێکی زۆریان تاوەکوو ئێستاش ڕووفاتەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

گرنگترین شهڕەكانی قۆناغی دووه‌می شۆڕش 1980 - 1988
دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می شۆڕش كه ساڵانی 1976-1979ی خایاند و به سه‌رده‌می سه‌ركردایه‌تیی كاتی داده‌نرا، دوای کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی و به‌ستنی کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، قۆناغێكی نوێی شۆڕش دژی ڕژێمی ئەوسای عێراق ده‌ستی پێ كرد كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران، له‌و ماوه‌یه‌دا كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر شۆڕشه‌وه هه‌بوو، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتییه‌وه سوود له ده‌رفه‌ته‌كه بینرا و به‌ره‌كانی شه‌ڕیان دژی ڕژێمی به‌عس فراوانتر كرد و ته‌نانه‌ت دوای وه‌ستانی شه‌ڕی هه‌ردوو وڵات، شه‌ڕی ئازادیخوازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وە درێژە‌ی پێ درا و چه‌ندین داستانی قاره‌مانێتی تۆماركران كه بەرهەمەکەی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 و ئازادبوونی باشووری كوردستانی لێ كه‌وته‌وه.
له گرنگترین شهڕەكانی ئه‌م قۆناغه:
شه‌ڕی كانی سێف - 20ی تشرینی یه‌كه‌می 1980
شه‌ڕی حاجی ئۆمه‌ران - 18ی تشرینی یه‌كه‌می 1980
شه‌ڕی چیای سۆرین - سه‌ره‌تای ساڵی 1982
شه‌ڕی بیاره - 3ی كانوونی دووه‌می 1982
شه‌ڕی شاره‌زوور - 31ی ئایاری 1982
شه‌ڕی سیانی گاره - 10ی كانوونی یه‌كه‌می 1982
شه‌ڕی شه‌رمن - 29ی ئاداری 1983
شه‌ڕی سه‌یدسادق - 16ی ئاب 1983
شه‌ڕی كانیه‌لنجا - 21ی تشرینی دووه‌می 1983
شه‌ڕی ئاكرێ - ساڵی 1983
شه‌ڕی دهۆك - مانگی ئابی 1984
شه‌ڕی سه‌رسنگ - به‌هاری ساڵی 1985
شه‌ڕی قه‌ره‌داغ - مانگی حوزه‌یرانی 1986
شه‌ڕی ئامێدی - 8ی تشرینی یه‌كه‌می 1986
شه‌ڕی زاخۆ - 12ی تشرینی یه‌كه‌می 1986
شه‌ڕی باسكێ - 20ی كانوونی یه‌كه‌می 1986
شه‌ڕی ئه‌حمه‌داوا، 1ی ته‌مووزی 1987
شه‌ڕی ئه‌ترۆش - 4ی كانوونی دووه‌می 1987
شه‌ڕی بامه‌ڕنێ - 26ی ئایاری 1987
شه‌ڕی باسره - 27ی ته‌مووزی 1987
داستانی کانی ماسێ - 13ی ئه‌یلوولی 1987
شهڕەكانی ئامێدی تا دێره‌لوك - 11ی كانوونی دووه‌می 1987
شه‌ڕی قه‌ره‌داغ - 20ی نیسانی 1987
شه‌ڕی دێره‌لول - 5ی ئابی 1987
شه‌ڕی هیران - 16ی ئابی 1987
شه‌ڕی دیره‌لوك - 11ی كانوونی دووه‌می 1988
شه‌ڕی بالیسان - 26ی شوباتی 1988
شهڕەكانی زاخۆ تا باتوفه - 26ی شوباتی 1988
شه‌ڕی هێرشی هه‌ڵه‌بجه - 12ی ئاداری 1988
شه‌ڕی فه‌وجی 143: 13ی ئاداری 1988
شه‌ڕی زاخۆ - 8ی كانوونی دووه‌می 1988
شه‌ڕی مه‌ندیل - 10ی كانوونی دووه‌می 1988