كونسوڵی قەتەر: هەماهەنگی لەنێوان وەبەرهێنەران دەست پێ دەكەین
K24 – هەولێر:
کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی نایابه كه تێیدا ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕین و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا مانای قووڵی و به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
حسێن بن علی ساڵح، کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هه‌ولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژێرخانێكی گونجاو و ژینگه‌یه‌كی كاری نایاب له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پشتیوان به خودا له داهاتوودا زۆر پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له نێوان قه‌ته‌ر و هه‌رێمی كوردستان جێبەجێ دەکرێن.
کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هه‌ولێر، راشیگەیاند، نزیكترین هه‌نگاویش له سه‌ردانه ئاڵوگۆڕكراوه‌كانی نێوان شانده‌كانی وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری و كوردستانی و هاوكاری نێوانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ئه‌مڕۆ رۆژێكی نایابه كه تێیدا ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕین، ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌حمه‌د بن حه‌سه‌ن ئه‌لحه‌مادی، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر مانای قووڵی و به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوکات گوتی: هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر مێژوویین، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌باته قۆناغێكی نوێ و له هه‌موو بواره جیاوازه‌كاندا به‌ره‌وپێشچوونی زیاتریان تێدا ده‌كرێت.