ههدهپه هیواخوازه بارزانی رۆڵ له دهستپێكردنهوهی پرۆسهی ئاشتیدا بگێڕێت
K24 - ههولێر:
هەدەپە هیواخوازە بارزانی بە رۆڵی گەورەی خۆی هەستێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و مەرجی سەرەکیشیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆسەیە باشترکردنی ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلانە.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیاش دەڵێت رۆڵی بارزانی لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەورێکی تایبەتی دەبێت.
ماوەی ساڵێکە پرۆسەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە راوهستاوه, بەو هۆیەشەوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی، هەردوولاش هیچ هەنگاوێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسهكه نهگرتووهته بهر, ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان تورکیا دەڵێت بارزانی رۆڵێکی گرنگی دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی.