حهشدی شهعبی بهم بیانووه پاراستنی حوسێنییهكانی كهركووك ههڕهشهی هێنانی هێز دهكات
حهشد له سنووری كهركووك زیاتر له 5 ههزار چهكداری ههیه
K24 - كهركووك:
چەکدارانی حەشدی شەعبی ھەڕەشەی جوڵاندی ھێز دەکەن بۆ ناوشاری کەرکوک و دەڵێن؛ ئەگەر بەردەوام شوێنە ئاینییەکانمان بکرێتە ئامانج ئەوە ناتوانین دەستەوەستان بین و ھێزەکانمان ئارامیان نامێنێت، فەرماندەی گشتی پۆلیسی کەرکوکیش باس لەوە دەکات کە دۆخی کەرکوک ئارامەو ھەڕەشەی تیرۆر بەتەنھا لەسەر حوسینییەی شیعەکان نیە، بەڵکو لەسەر ھەموو پێکھاتەکانی شارەکەیە.
"ئەگەر ھێزە ئەمنییەکان نەتوانن حوسینییەکانمان بپارێزن ئەوە ھێزەکانی خۆمان پارێزگاری لێ دەکەن" ئەمە وتەی محەممەد مەھدیی بەیاتییە، بەرپرسی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق، لەدوای تەقینەوە خۆکوژییهکەی بەردەم حوسێنیيەی ئیمام جەعفەر سادقى گەڕەکی واستی ئەمە یەکەم کاردانەوەی شیعەکان بووە.
بەلای بەشێك لەشارەزایانی ئەمنی و سەربازییەوە ئەو پەیامەی بەیاتی, ئاماژەیەکی روونە لەوەی کە حەشدی شەعبی دەیانەوێت بەبیانووی پاراستنی حوسێنيیەکانیيان, بێنە ناو شاری کەرکووك.
لەدوای سەرھەڵدانی شەڕی داعشەوە حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکووك، بەردەوام لەھەوڵی بەھێزکردنی پێگەی خۆیانن و مەترسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ھێزە وەك ئامرازێك بەکاربھێنرێت لە ململانێکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، بۆیە بەشێك لەبەرپرسانی کورد مەترسی خۆیان نەشاردووهتەوە لە بوونی ئەو ھێزە بەتایبەت لەناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.