لەمساڵدا 33 پرۆژە لە سنووری سۆران خراوەتە بواری جێبەجێ كردن

له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانی ئاوه‌دانی گه‌یشتووەته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران. له سەرەتای ئه‌مساڵەوە 33 پرۆژه به گوژمه‌ی 21 ملیار و 500 ملیۆن دینار خراونه‌ته بواری جێبه‌جیكردن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پرۆژه‌گه‌لێكی دیكه ڕه‌زامه‌ندیان لەسەر دەدرێت.
سەرەتای ڤیدیۆکە دیمەنی پرۆژەی شاڕێگایەکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پیشان دەدات کە ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به پارێزگاكانی هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه. کابینەی نۆیەم بڕی (80) ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كردووە؛ له ڕابردوودا ده‌ڤه‌ره‌كه پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
هاشم سه‌عد، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "ئەوەی لە پلان دابوو، دەبووایە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو کرابا، بەڵام لە هەشت کیلۆمەترەوە بوو بە 10 کیلۆمەتر و هەندێک بڕگەی دیکەشی بۆ زیاد کران، ئەمەش کاتەکەی دواخست. چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند مانگەی داهاتوودا پرۆژەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێت".
دووسایدی 40 مه‌تریی له سه‌نته‌ری قه‌زای ناوه‌ندی سۆران پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی ناوچه‌كه‌یه و له بواری هاتوچۆ نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی هه‌ر شه‌ش شارۆچكه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سوودی لێ ده‌بینن.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماژەی بەوە کرد، "لە قۆناخی یه‌کەم هەوڵمانداوە ئیدارەی سۆران بکەینەوە بە ڕووی شارەکانی دیکە و لە یەکتریان ببەستینەوە بە دەستپێکردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژیانە و بەتایبەت دوو سایدی سپیلک - خەلیفان تاکوو زارگەلی و ئۆڤەر پاسی دەروازەی سۆران، جووڵەی هەموو کەرتەکان ئاسان دەکات، هەر بۆیەشە ئێمە لەسەر ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەت بەدەر لە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، پرۆژە ستراتیژیەکانیش بەتایبەتی لە ڕێگاوبان بخەینە بواری جێبەجێکردن".
له‌ده‌سپێكی ساڵی 2024 له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌گوژمه‌ی 21 ملیار و 500 ملیۆن دینار 33 پرۆژه له بواری ڕێگاوبان و كۆنكرێت و قیڕتاوكردن، دابینكردنی كاره‌بای وزه‌ی خۆر و تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه خراونه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.