ئاسایشی هەولێر: تەنە نامۆکەی گوندی کەرزۆڕ یاریی منداڵان بوو
بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، ئەو تەنە نامۆیەی لە گوندی کەرزۆڕی سەر بە هەولێر بینرابوو، دەرکەوت یاریی منداڵانە
رۆژی پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024)، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، سەبارەت بە دیترانی تەنێکی نامۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی کەرزۆڕ سەر بە ناحیەی قوشتەپە، لە نێو زەویی جووتیارێک لە کاتی دروێنەکردنی گەنمەکەی دۆزرایەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاشکرای دەکات کە، دەستبەجێ تیمی پوچەڵ کردنەوەی بۆمبی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ئاماژە پێکراو، دوای هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە نامۆیە و لابردنی مەترسیی لەو شوێنە. پشکنین و شیکاریی بۆ تەنەکە کرا، دەرکەوت تەنەکە ئامێرێکی یاریی کردنی ترساندنی منداڵانە کە لە بۆنەی یادکردنەوەی (هاڵۆوین) بەکار دەهێنرێت و چەند گڵۆپێکی بچووکی جوانکاریی تێدایە، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو تەنە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنە دانراوە و هیچ ماددەیەکی تەقینەوەی لەگەڵ نەبەستراوە،هەروەها ناشبێتە هۆی هیچ جۆرە ئاگر کەوتنەوەیەک .