پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی ئه‌زموونیی له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد

پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌زموونی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ولێریش به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ئاماریی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌م پڕۆسه ئه‌زموونییه له قه‌زای به‌حره‌كه ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ئاماریی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، پڕۆسه‌ی سەرژمێریی ئەزموونی له قه‌زای به‌حركه ده‌ستی پێ كرد.
له مباره‌یه‌وه نامه‌ی فه‌رمی هه‌ردوو وه‌زیری پلاندانانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی پارێزگاری هه‌ولێر كرا، بۆ ڕاییكردنی كاروباره‌كانی سه‌رژمێریی ئه‌زموونی و ڕێككاره‌كانی.
ئه‌مڕۆ سەرژمێریی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە ده‌چێت.
فۆڕمی سەرژمێرییهكه زیاتر لە 70 پرسیار لە خۆدە گرێت لە بوارەکانی تەندروستیی، پەروەردە، کار، داهات و خزمەتگوزارییەکان.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵی دیاری كردووه بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سه‌رتاسه‌ری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
دوایین سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق له ساڵی 1997 به‌ڕێوه چووه، ئەو کات ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە 22.33 ملیۆن کەس بوو.