سه‌رژمێریی ئه‌زموونی له كه‌ركووك له‌ژێر ڕێوشوێنی ئه‌منیدا به‌ڕێوه ده‌چێت

پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌زموونی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، له كه‌ركووكیش ئه‌م پڕۆسه ئه‌زموونییه له لایه‌ن سێ تیمه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) پڕۆسه‌ی سەرژمێریی ئەزموونی له كه‌ركووك له لایه‌ن سێ تیم و له سێ ناوچه‌ی جیای شاره‌كه (گورگه‌چاڵ، به‌گله‌ر و عه‌ده‌ن) ده‌ستی پێ كرد.
له‌م باره‌وه هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك گوتی، تیمه‌كان ئه‌ركیان سه‌رژمێر ئه‌زموونی ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هێمن ده‌لۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌رژمێریی ئه‌زموونی له كه‌ركووك له‌ژێر ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منیدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رژمێری له كه‌ركووك گرنگه به‌و پێیه‌ی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی جیاجیای تێدایه و ناوچه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ره و له قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووریش باس له سه‌رژمێری شاره‌كه كراوه.
وەزارەتی پلانانی عێراق 20ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵی دیاری کردووە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی پلانی داڕێژراو پرۆسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە تەواوی دامەزراوەکانیش پشتووی فەرمی دەبێت.