کوردستان تیڤی پیرۆزبایی یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان24 دەکات
کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دەستپێکی پەخشی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، رۆژنامەنووسان و تەواوی کارمەندانی کەناڵەکە کرد و ستایشی رۆڵی دیار و پیشەییانەی کوردستان24ی کرد لە دەوڵەمەندکردنی کایەی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا.
شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەبۆنەی یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24، کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم کادیر و راگەیاندنکارانی کەناڵەکە دەکات.
لە پەیامەکەدا هاتووە: بەبۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24، گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم راگەیاندنکارانی کەناڵەکەتان دەکەین. لە ماوەی کارکردنیدا، کوردستان24 وەک دامەزراوەیەکی میدیایی رۆڵێکی دیاری هەبووە لە گواستنەوەی خێرا و بابەتییانەی هەواڵ و رووداوەکان و دەوڵەمەندکردنی بواری راگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا.
کوردستان تیڤی وێڕای دووپاتکردنەوەی پیرۆزبایی و دەستخۆشی، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ کوردستان24 خواستووە لە بەردەوامیدان بە کاروانی پیشەیی خۆی بۆ خزمەتکردنی بینەران و گەیاندنی زانیاریی دروست و باوەڕپێکراو بە کۆمەڵگە.