دانا جه‌زا: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا واقیعێكی نوێ ده‌هێنێته ئارا
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شێك له لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه عێراقییه‌كان ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك كارتی فشار دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) دانا جه‌زا، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا له‌م كاته‌دا گرنگ و فره‌مینبه‌ری بوو، به‌و پێیه‌ی سه‌ردانه ته‌نیا بۆ لای به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدراڵ نه‌بوو، به‌ڵكوو بۆ لای كه‌سانی بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسیش بوو.
دانا جه‌زا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه كاریگه‌ری گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر لێكگه‌یشتن و هێنانه‌ئارای واقیعێكی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، به‌و پێیه‌ی سه‌ردانه‌كه گرنگ و هه‌ستیار بوو، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی مێدیای عێراقیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو و به بایه‌خه‌وه تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر.
دانا جه‌زا گوتیشی، به‌شێك له لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه عێراقییه‌كان باش ده‌زانن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چییه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌و كێشانه وه‌ك كارتی فشار دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنن.
دوێنێ (پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024)، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان سەردانی بەغدای کرد و لە یەکەم وێستگەی دیدارەکاندا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى فيدراڵ كۆ بووه‌وه.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بوو لە سەر بنەمای دەستوور.