پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ھەڵبژێردران

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ee3a1ab2-286e-4e52-b4da-5af410a38c62/anjuman%20slemany.ism/manifest

K24 – سلێمانی

بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبووە و پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ھەڵبژێردران.

لە كۆبوونەوەكەدا بەپێی رێككەوتنی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و و بزووتنەوەی گۆڕان ھەڤاڵ ئەبوبەكر لە پشكی گۆڕان بوو بە پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محەمەد ئەمین لە پشكی یەكێتی كرا بە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، نیگەرانی لەلایەن ھەندێك لە ئەندامانی یەكێتی لە ئەنجوومەنەك لێكەوتەوە و ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی دەستلەكاركێشانەوەیان لە یەكێتی راگەیاند و بڕیاریاریاندا فراكسیۆنێكی سەربەخۆ لەناو ئەنجوومەن پێك بھێنن".

پەیامنێرمان لە سلێمانی گوتیشی: "ھەر یەك لە ئەكرەم شەریف و محەممەد رەسوڵ مراد، سەباح شەھید فەتاح  و ئاڤان جەمال و نیاز ئەحمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستلەكاركشانەوەیان لە حزبەكەیان راگەیاند".