ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستلەكاركێشانەوەیان لە یەكێتی راگەیاند

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a9ed8c9b-7e07-4764-8313-982ef9930945/chwar%20andam.ism/manifest

K24 – سلێمانی

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی دەستلەكاركێشانەوەیان لە حزبەكەیان راگەیاند و بڕیاریاندا فراكیسیۆنێكی سەربەخۆ پێكبھێنن.

ئەكرەم شەریف جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "بەپێی بڕیارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان، ناوی من وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاركرابووم، بەڵام ئەمڕۆ پێیان گوتم تۆ كاندید نیت بۆ ئەم پۆستە".

ئەو ئەندامانەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێكھاتوون، ھەر یەك لە ئەكرەم شەریف، رەسوڵ مراد، سەباح شەھید فەتاح، ئاڤان جەمال، نیاز ئەحمەد، رایانگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئەوان پەیوەندییان بە یەكێتییەوە نەماوە و وەك فراكسیۆنێكی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كاردەكەن.

ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستلەكاركێشانەوەیان لە یەكێتی راگەیاند
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەستلەكاركێشانەوەیان لە یەكێتی راگەیاند