دیلان عەبدوڵڵا: هێڵکاری شەقامەکان لە قەزا و ناحیەکانیش جێبەجێ دەکرێت

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێڵکاری شەقامەکان گرنگە بۆ سەلامەتی شۆفێران، هەروەها هێڵکاری شەقامەکان لە قەزا و ناحیەکانیش جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی (31ـی ئایاری 2024) دیلان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 ڕایگەیاند، هێڵکاری کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا، هێڵکاری شەقامەکان گرنگە بۆ سەلامەتی شۆفێران، هەروەها هێڵکاری شەقامەکان لە قەزا و ناحیەکانیش جێبەجێ دەکرێت.
له چوارچێوهی گرنگیدانی زیاتر به جوانكردنی سیمای شار و شهقامهكان، شهقامی 120 مهتری له ههولێر هێڵكاریی بۆ كرا.
شەقامی 120 مەتریی هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، هێڵكاریی بۆ كراوه، وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی پێ داوە، هێڵكاریی شهقامهكان بە دەستی کاری ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.