وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: یه‌په‌گه له رۆژئاوای فورات ده‌كشێته‌وه
له‌سه‌ر زاری جۆن كێری بڵاو كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر زاری جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند یه‌كێنه‌كانی پاراستنی گه‌ل ـ یه‌په‌گه له رۆژئاوای رووباری فورات ده‌كشێنه‌وه
به‌پیی میدیای توركیا، جۆن كێری له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كشێنه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه پاش ئه‌وه‌ی دێت كه سوپای توركیا ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له جه‌رابلوس كردووه و یارمه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپوزسیۆنی سوریا دا كه توانیویان جه‌رابلوس كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چاوشئۆغلو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ل كێری باسی له دوایین پێشهاته‌كانی جه‌رابلوس كردووه كه له‌سه‌ر زاری كێری رایگه‌یاندوه یه‌په‌گه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كشێته‌وه.