کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بە ڕێژەی (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە (1ـی حوزەیرانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ پلەکانی گەرما بە ڕێژەی (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 38
سلێمانی: 37
دهۆک: 36
کەرکوک: 40
هەڵەبجە: 38
زاخۆ: 37
سۆران: 35
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان: 42