فەرمانبەرانی کەرتی نەوت لە بەسڕە خۆیان نیشان دەدەن

سبەی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت لە بەسڕە، دژی بە ئامانجگرتنی مووچەکانیان خۆیان نیشان دەدەن.
لە دژی بە ئامانجگرتنی بژێوی ژیانیان، فەرمانبەرانی کەرتی نەوت لە بەسڕە خۆپیشاندانێکی فراوان دەکەن.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایان کردووە، سبەی لە پارێزگای بەسڕە، فەرمانبەرانی کەرتی نەوت خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی بە ئامانجگرتنی مووچەکانیان ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەکان باسیان لەوەشکردووە، دوای چەند هەوڵێک بۆ بڕینی شایستە داراییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیاکانی نەوت و فەرمانبەران، خۆیان بۆ خۆپیشاندان ئامادە دەکەن و ڕێگە نادەن سەرچاوەی بژێوی خۆیان و خانەوادەکانیان بە ئامانج بگیرێت.
لە یاسای بودجەدا، زۆرترین داهاتی بودجەی گشتی عێراق پشتی بە هەناردەکردنی نەوت بەستووە کە لە رۆژێکدا دەبێت سێ ملیۆن 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکات بە 400 هەزار بەرمیلەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە. هەروەها بەهای 100 دۆلاریش بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە.