پهرلهمانی عێراق كۆتاییهاتنی وهرزی یهكهمی یاسادانانی ڕاگهیاند

پهرلهمانی عێراق كۆتاییهاتنی وهرزی یهكهمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیهمی یاسادانان له خولی پێنجەمی هەڵبژاردن ڕادهگهیهنێت.
ڕۆژی (دووشەممە 3ـی حوزەیرانی 2024) بەشی ڕاگەیاندنی پهرلهمانی عێراق لە ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگهیاندووه، سەرۆکایەتیی پهرلهمان کۆتایی به وهرزی یەکەمی یاسادانان - ساڵی سێیەمی یاسادانان - خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، هێنا.
ڕۆژی 10ـی ئایاری 2024، فەرمانگەی ڕاگەیەناندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، بە پێی بڕگەی دووەم لە ماددەی 58ـی دەستووری عێراق، وەرزی سێیەمی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژ دەکرێتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕوونی كردبووهوه، درێژکردنەوەی وادەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ کاری پێویست و پرۆژەی گرنگ دەبێت.
بە گوێرەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتار، هۆکاری درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان یەک جار دەتوانێت وەرزی یاسادانان درێژ بکاتەوە.
ڕۆژی 18ـی ئایاری 2024، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 25 بە ئامادەبوونی 183 پەرلەمانتار دەست پێ کرد و بە دەنگدان ماوەی تەمەنی یاسا دەرکردنی پەرلەمان بۆ 30 درێژ کرایەوە.
هەروەها خوێندنەوەی دووەمی بۆ دووەم هەمواریی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.