دەرچووانی پەرستاری و یاریدەدەری سڕکاری لە ڕاپەڕین دادەمەزرێن
ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی و وەزارەتی تەندروستی ڕێکارەکانی دامەزراندنی چەند دەرچووێکی پسپۆریی تەندروستی جیا جیا جێبەجێ دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی ڕاژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024) بڵاوی کردووەتەوە.
ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ئەنجامدانى ڕێکارەکانى دامەزراندنى 24 دەرچووى پسپۆرییەکانى (پەرستاریى زانکۆیى) و (یاریدەدەرى سڕکار) بە شێوەى گرێبەست بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین ڕادەگەیەنێت.
وەک لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە، دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگە لە پسپۆرییەکانى ئاماژەپێدراو کە نیشتەجێى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرینن، دەتوانن لە ڕێگاى لینکى خوارەوە فۆرمى داواکارىی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.
دواوادەى ناردنى فۆرمى داواکارىیش، ڕێکەوتى 15/6/2024 دەبێت.
بۆ پێشکەشکردنی فۆرمی داواکاریی، ئێرە کلیک بکە.