ئیمپڕاتۆڕی ژاپۆن و هاوسەرەکەی سەردانی بەریتانیا دەکەن
کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند، ناروهیتۆ ئیمپراتۆری ژاپۆن و هاوسەرەکەی ماساکۆ لە نێوان 25 بۆ 27ـی حوزەیران لەسەر بانگهێشتی شا چارڵزی سێیەم سەردانی بەریتانیا دەکەن.
ئەمە یەکەم سەردانی دەوڵەتی دەبێت کە پاشای بەریتانیا میوانداری دەکات، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی نیساندا لە دوای دەستپێکردنی چارەی نەخۆشی شێرپەنجە، پاشای بەریتانیا دەستی بە چالاکییە فەرمییەکانی کردووەتەوە.
بڕیارە لە 22ـی حوزەیران ئیمپراتۆر و ئیمپراتۆرە بگەنە لەندەن و لەوێ چەند چالاکییەک و گفتوگۆ بکەن، هەروەها لەلایەن شازادەی جێنشینی بەریتانیا و شازادە ویلیام، بە شێوازێکی فەرمی پێشوازییان لێ دەکرێت، ئەمەش بەپێی ڕاسپارەدەی شا چارڵزی سێیەم و شاژن کامیلا کە هەستاون بەو میوانداری کردنە.
لە ڕاگەیەندراوی کۆشکەکەدا ناوی کەیتی هاوسەری شازادە ویلیامی نەخستووەتە ڕوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و لە مانگی کانوونی دووەمی کریسمسەوە لە هیچ چالاکیەکی گشتیدا ئامادەنەبووە.
بڕیارە ئەو دووانە ژاپۆنییە لە 25ـی حوزەیران سەردانی کاتدراڵی وێستمینستەر بکەن، پێش ئەوەی بەشداری لە خوانێکی ئێوارەی دەوڵەتی بکەن کە چارڵز میوانداریان دەکات.
سەردانەکە بریتییە لە وەستان لە ویندسۆر بۆ سەردانی گۆڕی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم کە لە مانگی ئەیلولی 2022دا لە مەراسیمی پرسەکەیدا ئیمپراتۆری ژاپۆن و هاوسەرەکەی بەشدارییان کرد.
ئیمپراتۆری ژاپۆن و هاوسەرەکەی بە دەگمەن سەردانی دەوڵەتان دەکەن. ئەمە دووەم جار دەبێت لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو سەردانی ئەندەنوسیای کرد.
لە سەردەمی حوکمڕانیدا کە نزیکەی حەوت دەیە درێژەی کێشاوە، شاژن ئەلیزابێس میوانداری دوو ئیمپراتۆری ژاپۆنی کرد لە سەردانێکی دەوڵەتیدا، هیرۆهیتۆ لە ساڵی 1971 و کوڕەکەی ئاکی هیتۆ کە باوکی ناروهیتۆ بوو لە ساڵی 1998.