ئەمڕۆ 9 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمار کراوە
بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ 9 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمار کراوە، ئاگرەکان لە پوش و پەڵاش و گەنمی جووتیارانی بەربوونە.
ڕۆژی سێشەممە (4ـی حوزەیرانی 2024)، گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9 ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌سنووری هه‌ولێر تۆماركراون و زۆربه‌یان سووتانی پووش و په‌ڵاش و گه‌نمی جووتیاران بوونە.
موقه‌ده‌م شاخه‌وان سه‌عید، گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان 24ـی ڕاگەیاند، له‌كۆی ئه‌و 9 ڕووداوە، سووتانی كارگه‌یه‌كی و ڕیسایكلینی كارتۆنیش هه‌بوو كه بێ مۆڵه‌ت كاری ده‌كرد و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تیشی تێدا نه‌بووه.
گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، سه‌رجه‌م ئاگره‌كان كۆنترۆڵ كراون و هه‌رچه‌ند هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی زۆری ماڵیان هه‌بوو.
سه‌باره‌ت به سووتانی گه‌نم و به‌روبوومی جووتیارانیش دووپاتی كرده‌وه، 525 دۆنم گه‌نم له سنووری قه‌زای خه‌بات سووتاوه و به‌هۆیه‌وه 8 جووتیار زیانمه‌ندبوون.