ڕابه‌ر حوسێن: تیمی تایبه‌تمان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ئاو له هه‌ولێر دابین كردووه

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، كابینه‌ی نۆیه‌م دیدگه‌یه‌كی فراوانی بۆ ئاسایشی ئاو له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؛ ده‌شڵێت، 400 هه‌زار هاوبه‌شی ئاو له هه‌ولێر هه‌ن.
6ـی حوزه‌یرانی 2024، ڕابه‌ر حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدگه‌یه‌كی فراوانی بۆ ئاسایشی ئاو له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ڕابه‌ر حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ر له هاتنی وه‌رزی هاوین، كاریان له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاو و چاره‌كردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاویان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، تیمی تایبه‌تیان دابین كردووه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌م دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتییان له هه‌ولێر.
ناوبراو گوتیشی، 400 هه‌زار هاوبه‌شی ئاوییان له هه‌ولێر هه‌یه، ئه‌گه‌ر 1%ـی ئاوی پێ نه‌گات، ده‌كاته 40 هه‌زار كه‌س هاوبه‌ش. ڕوونیشی كرده‌وه، زیاتر له‌و گه‌ڕه‌كانه كێشه‌ی ئاو دروست ده‌بێت، كه پشت به بیره‌كان ده‌به‌ستن.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هەولێر ڕایگەیاندبوو، ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا كێشه‌ی كه‌مئاوی دووباره نه‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوون كرابووه‌وه، ئەو بیرانەی کارەبایان پێویستە لە موەلیدەکان کارەبایان بۆ دابین کراوە، لە ئاوی ئیفرازیش نۆرەی دابەشکردنی ئاو بۆ شوێنەکان ڕێک دەخەنەوە.
جه‌ختیش كرابووه‌وه، ئاو له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ریشه‌وه ئاماده‌كاری كراوه و لە ھەر شوێنێک پێویست بکات ئاوی ماڵان بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزی ھاوین تووشی گرفتی کەمئاوی نەبن.