ماتیۆ میلەر: واشنتن له‌ پشكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق نیگه‌رانه

34
34

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، واشنتن له‌ پشكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق نیگه‌رانه‌.

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتن له‌ به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی بڕی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق نیگه‌رانه‌.

پێنجشەممە، 6ـی حوزەیرانی 2024، ماتیۆ میلەر، ڕایگەیاند، ئەندامانی حەشدی شەعبی، لە چالاکی توندوتیژی و ناسەقامگیریی لە عێراق و سووریا بەشدارن.

ماتیۆ میلەر گوتیشی: "ئێمە نیگەرانین لەبارەی ئەوەی ئەندامانی حەشدی شەعبی  گوێڕایەڵی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق نین و لە چالاکی توندوتیژی و ناسەقامگیری لە عێراق و سووریا بەشدارن".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد: هێرشکردنە سەر سەبازەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و سەربازانی سوپای عێراق و شوێنە بازرگانییەکان، ئاسایش و ئابووریی عێراق پێشێل دەکەن. بەردەوام دەبین لەوەی داوا لە حکوومەتی عێراق بکەین، جڵەوی ئەو لایەنانە بکات و بە بەرپرسیاریان دابنێت لە بەرامبەر شکاندنی یاسا.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق، هێرش کردنە سەر ئەو شوێنە بارزگانی و دامەزراوانەی براندی ئەمەریکی و ڕۆژئاوایین دەستی پێ کردووە و لە بەغدا زنجیرە چێشتخانەکانی "کەی ئیف سی" بە ناچاری، هەموو لقەکانی داخست.

Fly Erbil Advertisment