وەزیری ناوخۆی ئێران: پارەی نەوت بهشی خهرجی پارێزگاکان ناكات
ئێران یهك بهرمیل نهوت به 35-40 دۆلار دهفرۆشێت
K24 - ههولێر:
وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پارەی نەوتی ئێران کە بەرمیلی بە 40 دۆلار دەفرۆشرێت، بە خەرجیی زۆری پارێزگاکان راناگات.
عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرێوەبەران و بەپرسانی شارەکانی رۆژئاوی پارێزگای گولستان رایگەیاند، پارەی ئەو نەوتەی بەرمیلی بە 35 بۆ 40 دۆلار دەفرۆشرێت، وڵامدەری خەرجییە سەرسوڕهێنەرکانی پارێزگاکان نییە.
رەحمانی فەزڵی لە کاتێکدا ئەم لێدوانەی دا کە هەندێک لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوت و نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران رایانگەیاندووە، بەهۆی درەنگ جێبەجێکردنی رێککەوتنە نوێیەکانی فرۆشتنی نەوتی ئێران، ئەم وڵاتە مانگانە 8 هەتا 10 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.
وەزیری نەوتی ئێران، بیژەن نامدار زەنگەنە گوتوویەتی: "ئێران لە ساڵانی رابردوودا بە هۆی ئەم دواکەوتنانە، تەنیا لە کێڵگەی نەوتی (پارسی باشووری) نزیکە 240 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە".