سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەنتەری "ئیگڵ پۆست" دەکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-06-2024، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری ئیگڵ پۆست، کە تایبەتە بە کاروباری پۆستە و گەیاندن؛ لە شاری هەولێر دەکاتەوە.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە دیجیتاڵکردنی سیستەمەکان و دامودەزگاکانی حکوومەت؛ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاسپێردرا بۆ دامەزراندنی سیستەمی پۆستی دیجیتاڵ، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتەکە کۆمپانیایەکی هاوبەشی بۆ ئەم مەبەستە بە ناوی "ئیگڵ پۆست" دامەزراند.

ئیگڵ پۆست، گەیاندنێکی پۆستەی ڕێگەپێدراوی هاوبەشە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لە ئیگڵ پۆست، پۆستەکردن لە تەواوی جیهانەوە بۆ کوردستان و لە کوردستانەوە بۆ تەواوی جیهان بەردەستە.

خزمەتگوزاریی گەیاندنی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لە ڕێگەی زەریا و ئاسمان وشکایی دەتوانن بارەکان بگوازنەوە بۆ ناوچە جیاوازەکان لە سەرانسەری (ئاسیا، ئەفریقا، ئەمەریکای باکوور، ئەمەریکای باشوور، ئەوروپا و ئوستراڵیا).

هاووڵاتییان لە ڕێگەی ئیگڵ پۆستەوە دەتوانن تەنانەت بەڵگەنامەکانیشیان، وەک پاسپۆرت و ناسنامە بە دڵنیاترین  شێواز بگوازنەوە.