مەکسیک.. لە ئەنجامی داڕووخانی باڵکۆنێک سێ کەس مردن

لە شاری سان لویس پۆتۆسی مەکسیک، باڵکۆنێکی یانەیەکی شەوانە لە بەرزی شەش مەترەوە داڕما و لە ئەنجامدا سێ کەس مردن و 16ـی دیکەش بریندار بوون.

خۆرخی هێرناندێز، سکرتێری ئەنجوومەنی شارەکە ڕایگەیاند، ئامادەبوونی خەڵک لەم بۆنەیەدا بەبێ ئەوەی ڕێک بخرێن، بووە هۆی ئەوەی یەکێک لە باڵکۆنەکانی نهۆمی سێیەمی سەنتەری بازرگانی ئاڵتۆس بکەوێتە بەر فشارێکی زۆر و داڕمێت، ئەمەش بووە هۆی ئەم کارەساتە.

لای خۆیەوە مێدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، پێنج لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە و لە ژێر چاودێریی چڕدان.

شارەوانی شارەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ناوەندە بازرگانییەی کە یانەکەی لێیە، داخراوە. هەروەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، ڕێکخەرانی چالاکییەکە هیچ مۆڵەتێکیان نەبووە.

Fly Erbil Advertisment