تونێلێکی گەورە لە شارۆچکەی تەلەعفەر دۆزرایەوە

تونێل لە شارۆچکەی تەلەعفەر
تونێل لە شارۆچکەی تەلەعفەر

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند، تونێلێكی گەورەیان لە ژێر زەوی دۆزیوەتەوە كە شارۆچكەی تەلەعفەر و چیاكانی شارەدێی "عەیازییە" لە ڕۆژئاوای موسڵ پێكەوە دەبەستێتەوە و لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە دروست کراوە.

لە بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ڕایگەیاند، لە دوای چەند زانیارییەکی ورد، توانیمان تونێلێكی گەورە بدۆزینەوە كە درێژیەكەی 500 مەترە لەلای تەلەعفەر و نزیک چیاكانی شارەدێی عیازیەوە زیاتر لە 500 مەتری دیکە درێژە.

هەروەها ڕوونی كردووەتەوە، تونێلەكە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە دروست كراوە بە مەبەستی گواستنەوەی چەك و تقاف و پێداویستی سەربازی و لە بەیاننامەكە ئەوەیش خراوەتە ڕوو كە چەندان پێداویستیی سەربازی لە تونێلەكەدا دۆزراوەتەوە و لەلایەن مەفرەزە ئەندازەییەكانی هەواڵگرییەوە تونێلەكە خاپوور كرا و تەواوی پێداویستییەكانی ناویشی دەرهێنران.

Fly Erbil Advertisment