سەرۆکوەزیران جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ژێرخانیی ئابووری و وزە دەکاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - حەمید جەعفەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - حەمید جەعفەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە حەمید جەعفەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژەکانی گرووپەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ژێرخانیی ئابووری و وزە کرایەوە.