یه‌كێكیان پاككره‌وه‌ی خێزانێكه
بڕیاره 12 كه‌س رۆژی شه‌ممه له سێداره بدرێن
كۆماری ئیسلامی ئێران 12 كه‌س له زیندانی كه‌رج بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه، كه بڕیاره به تۆمه‌تی قاچاغچێتی به ماده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره بدرێن.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش دیاریكردنی كاتی سێداره‌دانیان، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ له ئێران داوا له تاران ده‌كات به‌په‌له جێبه‌جێكردنی حوكمی له سێداره‌دانی 12 كه‌س رابگرێت كه به تۆمه‌تی قاچاغچێتی ماده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند ئه‌و 12 كه‌سه بریاره رۆژی شه‌ممه له سێداره بدرێن.
یه‌كێ له‌و كه‌سانه كه بڕیاره له سێداره بدرێت، كرێكارێكی پاككه‌ره‌وه‌ی خێزانێكه كه پۆلیس هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی ئه‌و خێزانه و 990 گره‌م ماده‌ی هۆشبه‌ری "شووشه" له‌و ماڵه‌دا ده‌دۆزێته‌وه.
راشیگه‌یاند تۆمه‌تباره‌كه ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه پارێزه‌ری ده‌ستنیشانكراوی خۆی ببێنێت كه دادگا كردنه‌كه‌شی ته‌نیا 20 خوله‌ك بووه. عه‌لیره‌زا مه‌ده‌دپوور داوای لێبۆردن و پێداچوونه‌وه كردووه، به‌ڵام داوكارییه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ له ئێران رایگه‌یاند جێگه‌ی داخه كه حكومه‌تی ئیران هێشتا له‌سه‌ر سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وامه كه به‌پێی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به "سزاكانی جیدی" ئه‌ژمار ناكرێن.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له ساڵی 2015، لانیكه‌م 966 كه‌س له ئێران له سێداره دراون كه ئه‌و ژماره‌یه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو بێ وێنه بووه