ناتۆ خۆی بۆ شەڕی درێژخایەن لەگەڵ ڕووسیا ئامادە دەکات

ئاڵای ناتۆ
ئاڵای ناتۆ

ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیجی و نێودەوڵەتییەکان لە واشنتۆن گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە وڵاتانی ناتۆ پێویستیان بە ئامادەکارییە بۆ "جەنگی درێژخایەن" لەگەڵ ڕووسیا و ناچارن قەبارەی خەرجییەکانی بەرگری زیاد بکەن و پیشەسازیی جەنگییان بەهێز بکەن.

ئەو ڕاپۆرتی سەنتەری لێکۆڵینەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ لووتکەی داهاتووی ناتۆ لە واشنتۆن، لە مانگی تەمموزی داهاتوو، کە تێیدا ڕووسیا پێگەیەکی ناوەندی لە کارنامەی وڵاتانی ئەندامی بەشدار لە لووتکەکەدا، داگیر دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ناتۆ "پێشکەوتنی بەرچاو"ی بەدەستهێناوە، لە ئامادەکاری بۆ ئەگەری ململانێ لەگەڵ مۆسکۆ، ئەمەش بەهۆی ئەو چەمکەوە کە لە لووتکەی ناتۆ لە هاوینی 2022 لە مەدریدی پایتەخت پەسەند کرا.

ئەم چەمکەی بە "گەڕانەوە بۆ داهاتوو" ناوبرد، وەک ئاماژەیەک بۆ شەڕی سارد، بۆیە توێژەران بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕووسیا گەیشتووەتە دۆخی "گرنگترین و ڕاستەوخۆترین هەڕەشەی ئەمنی"، پرسیار دەکەن کە ئایا ناتۆ، بەڕاستی ئێستە، ئامادەیە شەڕێکی درێژخایەن بکات؟.

سەبارەت بە ئامادەیی ناتۆ بۆ شەڕێکی درێژخایەن، توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوپەیمانان هێشتا "پێویستیان بە خەرجکردنی زیاتر و بنیاتنانی توانای پیشەسازیی سەربازی و نەهێشتنی بۆشاییە گرنگەکانی چەک و بەرزکردنەوەی ئاستی نیشتمانی هەیە".

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ "هێرش ناکاتە سەر وڵاتانی ناتۆ و ئەم باسە سەبارەت بە نیازی ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر هیچ مانایەکی نییە".

پوتین ئاماژەی بەوەش کرد، سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا بەردەوام بە هەڕەشەیەکی خەیاڵی ڕووسیا گەلەکەیان دەترسێنن بۆ ئەوەی سەرنجەکان لە کێشە ناوخۆییەکان لابدەن.

Fly Erbil Advertisment