پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز دەبێتەوە

بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشی پێشبینیی کراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە کە پلەی گەرما بۆ سبەینێ و دووسبەینێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.
سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 39
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 24
گەرمیان : 44
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو کرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پلەی گەرما بەردەوام بەرز دەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق، ڕایگەیاند "کەش و هەوا بۆ سبەینێ پێنجشەممە ساماڵ و هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باشوور".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەموو ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو".
دەستەکە دەشڵێت: "شەممەی داهاتوو، کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا ڕوونادات".
سەبارەت بە کەشی ڕۆژی یەکشممەی داهاتوو، دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە".