له‌ هه‌ولێر و ڕاپەڕین هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاری بۆ ڕێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

تای خوێنبەربوون
تای خوێنبەربوون

بەرێوەبەڕایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری هەولێر هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی هۆشیاری و هەماهەنگی لە مەیدانی ئاژەڵان لە پێناو سەلامەتی و هۆشیاری و هاووڵاتیان بەگشتی و ئاژەڵداران بەتایبەتی لە هەنگاوەکانی خۆپارێزی و ڕێنمایەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

رۆژی چوارشەممە (12ـی حوزەیرانی 2024)، بەرێوەبەڕایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری هەولێرله‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای کرد، ئه‌وانه‌ی له‌ڕۆژانی جه‌ژن قوربانیی ده‌كه‌ن، پێویستە پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن له‌پێناو تووشنه‌بوونیان به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون.

بەرێوەبەڕایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە چەند ڕێنماییەکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بڵاوکردەوە، لەپێناو ئەوەی لە رۆژانی جەژنی قورباندا کە قوربانی دەکەن، تووشی تای خوێنبەربوون نەبن.

بەپێی ڕێنماییەکان، پێویستە ئەو کەسەی قوربانیی دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرێتە بەر لە پاک و خاوێنی و لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و ئامادەکردنی گۆشت کە لەسەریانە دەستکێش بەکاربێنن لەگەڵ جزمە و جلی تایبەتی( سەدریە)، ناشبێت کۆببنەوە لە نزیک ئەو شوێنەی ئاژەڵی لێ سەردەبڕدرێت، دوای ئەوەش شوشتن و خاوێن کردنەوەی شوێنی سەربڕین بە دەرمانی( تەعقیم) لەگەڵ شوشتنەوەی کەلوپەلەکانی بۆ سەربڕینەکە بەکاردێت.

بەرێوەبەڕایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری ئاماژە بەوە دەکات کە، پێویستە کیسی نایلۆن و بێ ڕەنگ و ڕوون بۆ دابەشکردنی گۆشتەکە بەکاربێت، لە کاتی دابەشکردنی گۆشتیش ڕەچاوی پلەی گەرمیی بکرێت.

دەشڵێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککار و ڕێنماییانە پێویستمان بە هاوکاریی وەزارەتی ناوخۆیە بەمەبەستی ڕێگریی کردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان، لەگەڵ داخستنی ئەو شوێنانەی کە نافەرمین و گۆشتی بێ مۆر دەفرۆشن.

لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیش، دکتۆر سەعدی تەییب، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری ڕاپەڕین لەبارەی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا هەیە و دەیانەوێت لە جەژنی قورباندا ڕێگریی لێ بکەن، دەڵێت، پێویستە ئەوانەی قوربانیی دەکەن ، لە سەربڕەخانەکان قوربانییەکانیان سەر ببڕن.

دکتۆر سەعدی تەییب ئاماژەی بەوە کرد، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمار نەکراوە، گوتی، دەمانەوێت ڕێگریی بکەین لە نەخۆشییەکە بەتایبەتی لە جەژنی قورباندا کە خەڵکێکی زۆر ئاژەڵ سەردەبڕێت و بەریەکەوتنی مرۆڤ و ئاژەڵ لەو جەژنە زۆر دەبێت، بۆیە هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە ئاژەڵەکانیان لەسەربڕخانەکان سەر ببڕن، ئەوانەی کە سەری ئاژەڵەکەش دەبڕن پێویستە ڕەچاوی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئەو جەژنە بە سەلامەتی بەڕێ بکەین.

Fly Erbil Advertisment