چیك و هه‌نگاریا داوای پێكهێنانی سوپای هاوبه‌شی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رانی كۆماری چیك و هه‌نگاریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی كۆچبه‌ران داوای پێكهێنانی سوپای هاوبه‌شی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، كه هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر رێگه‌ی چوونی كۆچبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دهوبهروبهر بۆ رۆژئاوای ئه‌وروپا هه‌ڵكه‌وتوون.
سه‌رانی هه‌ردوو وڵات له شاری وه‌رشۆ له‌گه‌ل ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه، كه له دژی هاتنی كۆچبه‌رانی موسڵمانن بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا ڤیكتۆ ئۆربان رایگه‌یاند پێویسته بواری ئاسایش له كاره پێشینه‌كانمان بێت و سوپای هاوبه‌شی ئه‌وروپا پێك بهێنرێت.
چوار وڵاتی چیك، هه‌نگاریا، پۆلۆنیا و سلۆڤاكیا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه كه به "گرووپی ڤیزاگارد" ناسراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك بۆهوسلاڤ سۆبۆتكا رایگه‌یاند پێكهێنانی سوپای هاوبه‌شی ئه‌وروپا ئاسان نابێت، به‌ڵام داوای ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی ئه‌م پرسه كرد.
ئه‌وروپا هێزێكی هاوبه‌شی به‌رگری هه‌یه كه له گرووپێكی به‌هێزی جه‌نگی له 1500 كه‌س پێكهاتووه، به‌ڵام تا ئێستا له شه‌ڕدا تاقی نه‌كراون.
ساڵی رابردوو سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ژان یۆنكێر داوای پێكهێنانی سوپای ئه‌وروپا كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له روسیاوه یان هه‌ر شوێنێكی تر بێت.
ئه‌ڵمانیا داوا له وڵاتانی گرووپی ڤیزاگارد ده‌كات یارمه‌تی پرسی پهنابارهن بده‌ن، به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی سوریا، عیراق و ئهریتاریا، به‌ڵام هه‌ر چوار وڵات سیسته‌می كوتای ئه‌وروپا بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ڵمانیا ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵی رابردوو پێشوازی له زیاتر له ملیۆنێك په‌ناخوازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه.