سانع ئەبابەکر: داوا دەکەین کەسانی تەندروست خوێن ببەخشن

د.سانع ئەبابەکر، بەڕێوەبەری بانكی خوێن
د.سانع ئەبابەکر، بەڕێوەبەری بانكی خوێن

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری بانكی خوێن، ئاماژە بەوە دەکات، لە هەوڵدان هۆشیاری لەنێو هاووڵاتییان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی خوێن ببەخشن. هاوکات دەڵێت: مانگانەی نزیکەی هەزار و 200 یەکەی خوێن دەدەین بە تووشبووانی تالاسیمیا.

د.سانع ئەبابەکر، بەڕێوەبەری بانكی خوێن بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی خوێن دەبەخشێت دەبێت لە ڕووی جەستەیی و ئەقڵییەوە تەندروست بێت، هەروەها دەبێت تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشینە و لەم ڕۆژەدا نزیکەی 180 هاووڵاتی سەردانی بانکی خوێنیان کردووە و خوێنیان بەخشیوە، هەروەها لە هەوڵداین هۆشیاری لەنێو هاووڵاتییان زیاتر بکەین بۆ ئەوەی بێن خوێن ببەخشن.

بەڕێوەبەری بانكی خوێن، دەڵێت: مانگانەی نزیکەی هەزار و 200 یەکەی خوێن دەدەین بە تووشبووانی تالاسیمیا.

لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا  زیاتر لە 31 هەزار بوتڵ خوێن لە بانکی خوێنی هەولێر بەخشراوە لەو ژمارەیە زیاتر لە 15 هەزاریان خوێنبەخش بوون و خوێنیان بەخشیووە، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بانکی خوێنی هەولێریش دەڵێت: ئامانجمانە رێژەی خوێنبەخشان بگاتە 100%.

ساڵانە زیاتر لە 180 یەکەی خوێن و پێکهاتە جیاوازەکانی لە بانکی خوێن دەدرێت بە نەخۆشان، هەموو مانگێکیش زیاتر لە 3 هەزرا بوتڵی خوێن دەدرێت بەو کەسانەی تووشی نەخۆشی درێژخایەن بوون.

Fly Erbil Advertisment