خەڵکی عێراق بەدەست مامەڵەی فەرمانگەکانەوە بڕستیان لێ بڕاوە

له نهۆمێكهوه بۆ یه‌كێكی دیكه و له به‌شێكه‌وه بۆ به‌شێكی تر.. ڕاکە ڕاک بە ڕاست و چه‌پدا.. ئه‌مه دۆخی هاووڵاتییان له زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ مامەڵە و ڕایی کردنی کارە ئیدارییەکانیان.
حکوومەتی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەنگۆیە و تاوەکوو ئێستاش كار به عەریزە و كاغه‌ز و گواستنه‌وه‌ی ده‌ست به ده‌ستی مامەڵەی فەرمانگەکان له عێراق به‌رده‌وامه و ڕاییکردنی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی سادە، به‌بێ چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌ڕێ ناكرێت.
هاووڵاتییان گلە و گازندە دەکەن و دەڵێن، وه‌ك تۆپێك دێینه به‌رچاو، كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بۆ ئەوی دیكه‌ی هه‌ڵمان ده‌دات.
هاووڵاتییەک کە بەم گەرما پڕوکێنەرەوە شەکەت بووە و دەڵێت:"ئه‌وه‌ی زۆر ئازارمان ده‌دات ڕایینهكردنی مامهڵهكانمانه به خێرایی یان هەندێك لە فه‌رمانبه‌ران ڕاییكردنی زۆرێك لە مامەڵەکان دوادەخەن. وێڕای سستی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا. له‌كاتێكدا 4 ملیۆن تا 5 ملیۆن فەرمانبەر له سەرجەم فه‌رمانگه‌كانی عێراقدا هه‌ن".
هاووڵاتییەکی دیکەش دەڵێت: "ده‌چیت و ده‌گه‌ڕێیته‌وه، وه‌زاره‌تی كار یان فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی و باج، ئه‌مه كێشه‌یه، هه‌ندێك وڵاتی تازە دروست بوو هەن، ئێستا به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی كار ده‌كه‌ن، كه‌چی هێشتا ئێمه لە چاخی پێنووس و كاغه‌زدا ماوین، به‌ڕاستی ئه‌مه گاڵته‌جاڕییه".
شاره‌زایانی ئابووری و دارایی مامه‌ڵه‌كردن به دەستنووسە كاغهزییەکان و تۆمارە زلەکانی فه‌رمانگه‌كان کە بە سجل ناو دەبرێن به هۆیەكی گه‌وره بۆ گه‌نده‌ڵیی دارایی ده‌زانن و ده‌شڵێن: تاكه چاره به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی تەواوی دامەزراوەکانی حكوومه‌ت و تۆمار و کارەکانه.
سه‌فوان قوسه‌ی، شاره‌زای بواری ئابوورییە و دۆکتۆرای لەو بوارەدا هەیە دەڵێت: "ئه‌گه‌ر پابه‌ند بین به مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی له بنكه‌یه‌كی یه‌كگرتووی زانیاری‌دا، ئه‌وا كاری جووڵه‌ی دارایی و خزمه‌تگوزاری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه كه كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، ئاسانتر ده‌بێت".
هه‌نگاونان بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی مامه‌ڵه ئیدارییه‌كان، به گوته‌ی هه‌ندێك لە بەرپرسانی حکوومەت، كارێكی هەروا ئاسان نییه و پێویستی بە ژێرخانێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرۆسەیە هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکوومەتی عێراق چەندین ساڵە بانگەشەی بە ئەلیکترۆنی کردنی حکوومەت و دامەزراوە فەرمییەکانی دەکات و لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و بیانیش گرێبەستی کردووە.